ئێمە کێین؟

بزنس ماستەر، کۆمپانیایەکی راوێژکاری، ڕاهێنان و گەشەپێدانی کارە، کە لەلایەن تیمێکی ڕاوێژکار و ڕاهێنەرەوە بەڕێوەدەبرێت، یارمەتی کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت دەدات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان و فراوانکردنی کارو چالاکیەکان و گەشەدان بە داهاتەکان و گەیشتن بە ئامانجەکانی گەشەی بەردەوام. دامەزرا نی ئەم کۆمپانیایە بەرهەمی ئەزموونی 30 ساڵ کاری بازرگانی و بەڕێوەبردن و ڕاوێژکاریە لە مالیزیا و عێراق.

بڕیارمانداوە هەوڵ و شارەزایی خۆمان بۆ پەرەپێدانی کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت لەعیراق تەرخان بکەین، چونکە بڕوامان بەگرنگی ڕۆڵی کەرتی تایبەت هەیە کە گرانتی ئابووری وولات و کلیلی گەشەپێدان و سەرچاوەی خۆشگوزەرانی کۆمەڵگایە

بەشداری کردن لە بەدی هێنانی ئەم ئامانجە پرۆژەی سەرەکی ئێمەیە

بازاڕی ئێمە

  • کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت بە گشتی
  • نەخۆشخانە و ناوەندە تەندروستییە ئەهلیەکان
  • زانکۆ و پەیمانگا ئەهلیەکان
  • قوتابخانە ئەهلی و نێودەوڵەتیەکان
  • ڕێکخراوە ناحکومییەکان (NGOs)

دیدگا

دەمانەوێ ببینە باوەڕپێکراوترین گروپی ڕاوێژکاری و ڕاهێنان و گەشەپێدانی کارو کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت لە عیراق

پەیام

تیمی راوێژکاری و ڕاهێنانمان بە متمانە و سۆزەوە کاردەکات بۆ یارمەتیدانی کارمەندان و کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت بۆ گەشەکردن و بەدیهێنانی ئامانجە بەردەوامەکانی گەشەسەندن بە گەیاندنی بیرۆکەی ستراتیژی و چارەسەری داهێنەرانە و کارامەیی

بەهاکان

بەهاکانمان ئەو شتانە دەردەبڕن کە بەلای ئێمەوە گرنگن و ڕەنگدانەوەی بەها سەرەکییەکانی کۆمپانیاکەمانن. ئەم بەهایانە ئیلهامبەخشن بۆ خۆشویستنی کارو جیاوازبوون و کارکردن بۆ گەیشتن بە ئامانج و دیدی دوارۆژمان، وەبەهاکانمان ئەمانەن:

کولتووری ئێمە

ئێمە تێدەکۆشین بۆ دروستکردنی کلتورێک کە هێزی کار تیایدا دەست پاک و کاریگەر و گشتگیر بن. ئێمە بە پەرۆشین بۆ بەرژەوەندی کڕیارەکانمان و هاوبەشەکانمان، وە پێمان وایە کە هاوکاری نەک تەنها ئامرازێکی بەهێزە بۆ سەرکەوتنی کارو پیشە، بەڵکو پێویستییەکی مرۆیی بنەڕەتییە. ، ئێمە بە یەکەوە بەهێزینك وە دەتوانین هەموو شتێک بکەین.

خەلکی ئێمە

بزنس ماستەر  ئەو کۆمپانیایەی کە بە بەپسپۆرەکان و سەرچاوە مرۆییەکەی بەهێزە، کە هەموویان پابەندن بە بەها هاوبەشەکانەوە، پابەندبوون بە بەجێهێنانی ئەرک و دروست کردنی کاریگەری ئەرێنی لەسەر چۆنیەتی کارکردنی کۆمپانیاکان و پیشەگەران لە هەموو بوارەکاندا.

پرسیارە باوەکان

سەرکردەکانی بازرگانی و بەشەکانی کۆمپانیا ڕوبەڕوی بێهێزیی بەردەوام و ڕکابەرییەکی توند دەبنەوە لە بازاڕەکاندا، لە ئەنجامی بەردەوامی ناکۆکی و قەیران و کێشەی ژینگەیی، گەشەسەندنی تەکنەلۆجیای خێرا، وەستانی بازاڕ و گۆڕانی شێوازی ژیان و پێداویستی و خواستەکانی کریارەکان.

ئەم جۆرە واقیعە تەنیا بە قبووڵکردنی گۆڕانکاری و گەشەپێدان و پشتیوانیکردن لە بەڕێوەبردنی ستراتیژی و پەرەپێدانی پلانی جێگرەوە و دروستکردنی بیرۆکەی داهێنەرانە و وەبەرهێنان لە تەکنۆلۆژیا و بازاڕکردنی دیجیتاڵدا دەتوانرێت تیایدا سەرکەوتو دەرچیت.

بۆ گەیشتن بەم ئامانجە ستراتیژیانە پێویستە بازرگان و بەڕێوەبەرەکان هاوکاری و گرێبەست لەگەڵ شارەزایان و ڕاوێژکارانی بەڕێوەبردن و ڕاهێنەرە شارەزاکان بکەن بۆ ئاسانکردنی ئەرکەکانیان، وە بۆ ئەوەی خۆیان لە پاشەکشە و داڕمان بەدوور بگرن.

مامەڵەکردن لەگەڵ تیمێکی پرۆفیشناڵ و ڕاستگۆ و داهێنەر لە ڕاوێژکاران و ڕاهێنەران، کە دڵسۆزانە ئامادەن یارمەتی کۆمپانیا و بەڕێوەبەرەکانی کەرتی تایبەت بدەن بۆ ئەوەی هەست بەئاسوودەیی بکەن و شانازی بەو ئەنجامانە بکەن کە ڕەنگە لەچارەسەرکردنی سەختیەکانیان و باشترکردنی ئەدای بازرگانی و پەرەپێدانی بەردەوامی بازاڕدا بەدەستی بهێنن.

پرسیاری ترت هەیە؟ بپرسە!